ئهنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نهتهوه یهكگرتوهكان لە راگەیەندراوێکدا داوای ئاگربەستی بەپەلە دەکات و نیگهرانی خۆیشی له هێرشه ئاسمانییهكانی ئیسرائیل دەردەبڕێت.
گۆتێرێس لە راگەیەندراوێكدا كه ئەمڕۆ 18ی ئاداری 2025 نەتەوەیەکگرتوەکان بڵاویكردووهتهوه، داوای پێویستی پابهندبونی هەردوولا دەکات به "ئاگربهست و دهستپێكردنهوهی گفتوگۆكانی نیوانیان و دهستپێكردنهوهی یارمهتییه مرۆییهكان و ئازادكردنی بێ مهرجی بارمته" ماوهكانی كرد.
محەمەد زەقووت، بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەکانی وەزارەتەکەش رایگەیاند، زۆرینەی قوربانییەکان "منداڵ و ژن" بوون، ئاماژەی بۆئەوەشکرد: "سەدان کەس بریندار بوون، لەنێویاندا دەیان کەس لە دۆخێکی سەختدان، لە ئەنجامی دەستدرێژیی ئیسرائیل و زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی توندووتیژ و خوێناوی" بۆ سەر کەرتە وێرانکراوەکە.
حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند ئەو هەڵمەتانە بە فەرمانی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیران و یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کراون، دوای ئەوەی "حەماس چەندین جار ئازادکردنی بارمتەکانمانی رەتکردەوە و هەموو ئەو پێشنیازانەی لە ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا و نێوەندگیرییەکانەوە دەخرانەڕوو، رەتیدەکردنەوە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP