بەرنامەی خۆراکی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت بەهۆی شەڕەوە بەرهەمی دانەوێڵەی سووریا کەمی کردووە و نیوەی دانیشتوانی وڵاتەکە گرفتی خۆراکیان هەیە.
رۆژنامەی قودسی عەرەبی سووریا هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەرنامەی خۆراکی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاندووە، بەهۆی کێشە ئابووریی و ناکۆکییە ناوخۆییەکان و بەرزبوونەوەی رێژەی توندوتیژیی لەم دواییانەی سوریادا، نیوەی دانیشتوانەکەی کێشەی خۆراکیان هەیە و ئاسایشیان لە مەترسیدایە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە تا ئێستا حەوت ملیۆن ئاوارە ماون و نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، روونیشیکردووەتەوە، هەر بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە بەرهەمهێنانی دانەوێڵە بۆ ئەمساڵ کەمترە لە نیوە و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکیش بەشێکی گەورەیە لەو هەڕەشانەی کە ئاسایشی خۆراکی سورییەکان روبەڕووی دەبێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP