وتەبێژی قوباد تاڵەبانی ئاشکرایدەکات: کۆبونەوەی داهاتووی
یەکێتی و پارتی بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستەکانە.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی
کوردستان ڕایگەیاند: کۆبونەوەی داهاتووی یەکێتی و پارتی بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستەکانە
بەوتەی سەمیر هەورامی، گرنگترین خاڵی رێککەوتنی یەکێتی
و پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتن بە رەشنووسێکی
هاوبەش بوو بۆ شێوەی بەڕێوەبردنی وڵات.
وتیشی:بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا، لەدوای 12 یان
13ـی نیسانەوە، کاتێک دیاری بکەن بۆ کۆبوونەوە، بۆ ئەوەی پۆستە سەرۆکایەتییەکانیش
(سیادی) یەکلاییبکرێنەوە، دواتر پۆستە وەزارییەکان.
سەمیر هەورامی ئاماژەی بەوەشکرد: هەردوو لایەن نیازێکی
پاکـیان هەیە بۆ ئەوەی بە زووترین کات لەسەر پێکهێنانی حکومەت بگەنە رێککەوتن، بەهیواین
بتوانین لە چەند کۆبوونەوەی داهاتوودا، ئەم پۆستانەش یەکلایی بکەینەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP