داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 5-4-2025 تا
11-4-2025، بڕی 5 ملیار و 711 ملیۆن و 443 هەزار و 450 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە
نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك
هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك،بڕی 5 ملیار و 711 ملیۆن و 443 هەزار و 450 دینار
بووە، بەجۆرێك كە 68%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 32%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە
و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی
كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و
خەرجی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP