روانگەی سوریا رایدەگەیەنێت: گرووپەکانی سوپای نیشتمانیی
نزیک لە تورکیا، لە سەرێکانی و گرێسپی بەرەو
خاکی تورکیا کشاونەتەوە.
روانگەکە لە سەرچاوەکانیەوە ئاشکرایکردووە : کاروانە یەک لەدوایەکەکانی گرووپەکانی ئەحرار
شەرقییە و حەمزات و سوڵتان موڕاد و مەلیک
شا لە شارۆچکەی سەرێکانی لە پارێزگای حەسەکە بەرەو شارۆچکەی گرێسپی کشاونەتەوە و
لەوێشەوە بەرەو خاکی تورکیا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناوچەکانی گرێ سپییەوە،
چەکدارەکانی سوپای نیشتمانی بە خێزانەکانیانەوە بەرەو خاکی تورکیا بەڕێکەوتوون،
بەبێ ئەوەی هۆکاری کشانەوەیان دیاربێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: بەشێک لە چەکدارەکان بەرەو
ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە بەرێکەوتوون و پاشان
لەوێوە بەرەو شارو ناوچەکانی خۆیان چوون.
روانگەکە دەشڵێت: بەرێوەبەرایەتیی خۆسەر و
حکومەتی دیمەشق، گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن بۆ بەڕێوەبردنی بەنداوی تشرین.
باسی لەوەشکردووە هەردوولا لەسەر پێشنیازێکی
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رێککەوتوون، کە بەڕێوەبەرایەتییەکە سەرپەرشتی راستەوخۆی
بەنداوەکە و جێبەجێکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییە
تایبەتمەندەکان.بکات
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP