لیژنەی باڵای دیداری یەکێتی وادەی بەڕێوەچوونی دووەمین دیداری دیاریکردووە، بەپێی راگەیاندنی لیژنەی دیدارەکە 23ی ئەم مانگە دیدارەکە لە سلێمانی دەبێت سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانیش ئامادەی دەبێت.
پێشتر د.یوسف گۆران سکرتێری لیژنەی باڵای دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندبوو: دوای تەواوبوونی ئەرکەکانی کۆنفڕانسە ناوچەییەکان و کۆکردنەوەی ڕاو بۆچوونەکان وادەی بەستنی دیداری یەکێتی دیاریکراوە.
لەماوەی رابردوودا 9 کۆنفرانس بۆ ئامادەکاری دووەمین دیدار لە شارەکانی موسڵ و دهۆک و هەولێر و کۆیە و گەرمیان و هەڵەبجە و سلێمانی و کەرکوک و راپەڕین رێکخراون، بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیش، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە و بەشێکە لە وێستگەکانی خەباتی فراوان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP