هێمن حەسیب نوسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایدەگەیەنێت " سێ مانگە بە بەردەوام بەدواداچوونیان بۆ شوێنی گۆڕی کەسوکاری ئەنفالکراوان لە سنوری پارێزگای کەرکوك كردەوە.
هێمن حەسیب دەڵێت: دوای هەفتەیەك لە گەڕان، ئەمڕۆ هەینی (2025/4/11)، بە هاوکاری هەریەك لە سەید خەلیل و کاک ساتیع و کاک تاجر، توانرا ئەو گۆڕستانە لە کەرکوك بدۆزرێتەوە، کە ژمارەیەك رووفاتی ئەنفالکراوانی تێیدا نێژراوە و تائێستا بە شاراوەیی ماوەتەوە.
هێمن حەسیب ئەوەش دەخاتەڕوو كە گۆڕستانەکە دەکەوێتە ناوچەیەکی دوورە دەست لە دەوروبەری گوندی تۆپزاوە و بە نزیکی لە (100) دۆنم زەوی پێکهاتووە، زیاتر لە هەزار گۆڕی تێیدا نێژراوە، هەموو گۆڕەکان بەبێ کێلەن و بە ئەستەم دیارە کە گۆڕن.
هێمن حەسیب دەشڵێت: بەپێی بەدواداچونەکان، به نزیکەی لە (80%)ـی گۆڕەکانی ئەو گۆڕستانە، گۆڕی رووفاتی ئازیزانی ئەنفالکراوانن و لەوێ نێژراون، ئەمانە بەپێی بەڵگەنامەکانی ڕژێمی بەعس، (100%) بۆمان پشتڕاست بووەتەوە و سبەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، زانیاریی تەواو لەسەر ژمارە و شوێنێ ناشتنی رووفاتەکان و بەڵگەکانی ڕژێمی بەعس و زۆرشتی دیکە دەخەینەڕوو و دواتر دەچینە سەر گۆڕەکان.
لەم لینکەدا، زانیاری لەسەر شوێنی سازدانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی بەردەستە:
https://www.facebook.com/share/p/16G2sRFBD6/?mibextid=oFDknk
سبەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، زانیاریی تەواو لەسەر ژمارە و شوێنێ ناشتنی رووفاتەکان و بەڵگەکانی ڕژێمی بەعس و زۆرشتی دیکە دەخەینەڕوو و دواتر دەچینە سەر گۆڕەکان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP