روانگەی سووری ئاماری قوربانیانی مین و پاشماوە جەنگییەکان ئاشکرا دەکات

جیهان
09:44 - 2025-04-13


روانگەی سووری  بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاماری ژمارەی کوژراوو بریندارانی ئەمساڵی سوریا بڵاودەکاتەوە کە بەهۆی مین و پاشماوەکانی جەنگەوە لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکە گیانیان لە دەستداوە کە ژمارەیان ٦٧٣ کەسە.
بەگوێرەى روانگەی سووری، لەو ژمارەیە 335 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە 71 منداڵ و 17 ژنیان تێدابووە و 338 کەسی دیکەش برینداربوون.
روانگەی سووریی دەسەڵاتدارانی خۆجێی و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە پووچەڵکردنەوەی مین و تەقەمەنی بە کەمتەرخەم تۆمەتبار دەکات، کە بە ئەرکی خۆیان هەڵنەستاون.
داوا لە رێکخراوە تایبەتمەندەکانیش دەکات، کاری بەپەلە بکەن بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچانەی مین و تەقەمەنی تێدایهو داوا لە دەسەڵاتدارانیش دەکات، ئاسانکاریی بۆ ئەو تیمانە بکەن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP