ژنانی ئیزیدی بێ مەرج لە زانکۆ و خوێندنی باڵادا وەردەگیرێن

کوردستان
21:06 - 2025-04-10

لەمەودوا ژنانی ئێزیدی بەبێ مەرجی تەمەن و کۆنمرە دەتوانن لە زانکۆکان و خوێندنی باڵادا درێژە بەخوێندن بدەن، وەزیری کۆچی عیراقیش دەڵێت: رەزامەندی سەرۆکوەزیرانیان بۆ ئەو بابەتە وەرگرتووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق، ئیڤان فایەق جابرۆ وەزیری کۆچی عیراق رەزامەندی سەرۆکوەزیرانی عیراقی وەرگرتووە، بۆ جێبەجێکردنی ئەو پێشنیارانەی کە پێشکەشکراون بۆ کەمکردنەوەی نەهامەتییەکانی ژنانی ئێزیدی.

بەپێی راگەیەندراوەکە یەکێک لەو پێشنیارانە ئەوەیە، ژنانی ئێزیدی بێ مەرجی تەمەن و کۆنمرە بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن، ئەمەش هەنگاوێکی باشە بۆ پاڵپشتی ژنان و تێکەڵکردنەوەیان بە کۆمەڵگە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP