کۆشکی سپی سەبارەت بە گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و
ئێران رایگەیاند "گفتوگۆکانیان ئەرێنی و بونیادنەر بوون"، ئەمەش
دوای ئەو دیدارە دێت کە لە نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵات ئەنجامدرا.
بەپێی راگەیێندراوی کۆشکی سپی، ستیڤ ویتکۆف نێردەی
تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەزیری دەرەوەی ئێرانی دڵنیاکردووەتەوە کە
لە لایەن سەرۆکی ئەمریکاوە راسپێردراوە "بۆ ئەوەی تا بکرێت، لە رێگەی گفتوگۆ
و دیپلۆماسییەوە کێشەکانی نێوان هەردوو وڵات چارەسەر بکرێن".
کۆشکى سپی ئاماژە بەوەشداوە: "هەردوولا
رێککەوتن شەممەی داهاتوو جارێکی دیکە کۆببنەوە"و بەردەوامبن لە گفتوگۆ.
ئەم لێدوانە هاوکاتە لەگەڵ لێدوانی عەباس عێراقچی
وەزیری دەرەوەی ئێران کە بە هەمان شێوە گفتوگۆکانی بە بونیادنەر وەسفکرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP