نەتانیاهۆ و ترەمپ پرسی بارمتەکانی شەر و باجە گومرکییەکان تاوتوێ دەکەن

جیهان
12:05 - 2025-04-07

ئەمڕۆ دیدارێکی گرنگ لە نێوان بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشكی سپی  دەبەسترێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی ئەمریکا سەردانی واشنتنی کردو بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوەو دوو پرسی گرنگ تاوتوێ بکەن.
سەبارەت بە بانگهێشتەکە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، پەیوەندی تایبەتی نێوان ئەمریکاو ئیسرائیل لەم کاتەدا زۆر گرنگە، هیوادارم ترەمپ بـــاج لەسەر ئیسرائیل سووک بکات.
پێناسە گومرکییەکانی ترەمپ، ڕێککەوتنی بارمتەکانی 'شەڕی غەززە' پرسی سەرەکی گفتۆگۆی نێوان هەردوولا دەبن، هاوکات نەتانیاهۆ دەبێتە یەکەم سەرکردەی بیانی دوای سەپاندی باجی گومرکی لەگەڵ ترەمپ تاوتوێی بابەتەکە بکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP