تاران هۆشداریی توندی داوه‌ته عێراق و کوەیت، ئیمارات، قەتەر، تورکیا، بەحرەین و ئاگاداریكردوونه‌ته‌وه، ئەگەر رێگه بده‌ن ئه‌مریكا ئاسمان و خاكی وڵاتەکانیان به‌كاربهێنێت بۆ هێرشی سەربازی سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، دەبن به ئامانجی هێرشەكانیان.
ئاژانسی رۆیتەرز له زاری بەرپرسێکی باڵای ئێرانه‌وه، ئاشكرایكردووه:" وڵاتەکەی داواکاریی ئەمریکای بۆ دانوستانی راستەوخۆ ده‌رباره‌ی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ره‌تكردووه‌ته‌وه، هۆشداریشی داوه‌ته‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوسێی کە بنکەکانی ئەمریکایان تێداجێگیركراوه، ئەگەر تێوەبگلێن، ئه‌وا له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه ده‌كرێنه ئامانج.
ئاشكراشیكردووە، عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئێران، هێزە چەکدارەکانی خستووه‌تە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP