به‌پێی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی رۆژئاڤا، ناكۆكی زۆر كه‌وتووه‌ته نێو گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه توركیا‌و جیابوونه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵ له نێو ئه‌و گروپانه ده‌ستیپێكردووه‌و به خۆیان و چه‌كه‌كانیانه‌وه خۆیان راده‌ستی هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه دیمه‌شق كردووه‌و به‌شێكشیان له چه‌ند گوندێ‌كی سنووری عه‌فرین كشاونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه بۆئه‌وه‌ده‌كه‌ن:" ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره‌كانی (عه‌مشات) كه سه‌ربه توركیایه، له ناحیه‌ی (شێخ حه‌دید) جیابوونه‌ته‌وه‌و به‌ته‌واوی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی و هه‌روه‌ها 30 ئۆتۆمبیلش خۆیان راده‌ستی چه‌كداره‌كانی (هه‌یئه‌ی ته‌حریر شام) له (حه‌له‌ب) كردووه."
هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه :"له‌ناحیه‌ی (بلبله) له سنووری عه‌فرین، ژماره‌یه‌كی چه‌كداری (عه‌مشات) هه‌وڵیانداوه جیاببنه‌وه‌و خۆیان راده‌ستی (هه‌یئه‌ی ته‌حریر شام) بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه ریچگرییان لێكراوه"
باس له‌وه‌ش ده‌كرێت:" به‌شێكی زۆری ئه‌و گروپه چه‌كدارانه له عه‌فرین كشاونه‌ته‌وه، به‌ڵام نازانرێت به ئاراسته‌یه‌كدا رۆیشتوون"
ئه‌مه له‌كاتێكدا ده‌نگۆی دانوستان و ئاگربه‌ست له نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)و توركیا به چاودێریی ئه‌مریكا، به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌و ناوچانه بڵاوبووه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP