گروپی ئەنساراللەی حوسیەکان لە یەمەن
پێکدادانیان لەگەڵ کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ترومانی لە دەریای سوور ڕاگەیاند.
وتەبێژی سەربازیی ئەنسارالله لە یەمەن له بهیاننامهیهكدا ڕایگهیاند،
"هێزی موشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانمان لە دەریای سوردا لەگەڵ کەشتیی فڕۆکە
هەڵگری ترومان توشی پێکدادان بوون".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزە دەریاییەکانمان بە
موشەکێکی بالیستی کەشتییەکی سەر بە کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ترومانیان کردە ئامانج و ئامانجکردنەکەش ڕێگری لە دوژمن کرد کە هێرشی
شەڕانگێزانە بۆ سەر وڵاتەکەمان لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردودا ئەنجامبدات".
وتیشی، تـــا دەستدرێژی بۆ سەر غەززە دەوەستێت و
گەمارۆکە هەڵدەگیرێت، بەردەوامدەبین لە پشتیوانی و ئۆپراسیۆنەکانی بەرگری".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP