حكومه‌تی یه‌مه‌ن سه‌ره‌ڕای كوژرانی ده‌یان فه‌رمانده‌و
لێپرسراوی باڵای حوسییه‌كان، كوژرانی ژماره‌یه‌ك پاسداری ئێرانشی له بۆردومانی ئه‌مریكا
راگه‌یاند.
وه‌زیری راگه‌یاندنی حكومه‌تی یه‌مه‌ن رایگه‌یاند،
له بۆردومانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر حووسییه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌یان فه‌رمانده‌و
لێپرسراوی باڵای حووسییه‌كان كوژراون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك پاسداری ئێرانیش
كوژراون.
به وته‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی یه‌مه‌ن
:"هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر پارێزگای حه‌دیده‌و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كراوه‌ته
ئامانج، حووسییه‌كان ئاماده‌یانكردبوو بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان
له ده‌ریای سوور و گه‌روی بابولمه‌نده‌ب و كه‌نداو"
ئه‌مه له‌كاتێكدا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی
ئێران تائێستا هیچ زانیارییه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندووه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP