نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی
ئیسرائیل رایگەیاند کە ناتانیاهۆ ئەمڕۆ بەرەو واشنتن بەڕێ دەکەوێت و لەگەڵ گەیشتنی،
کۆبوونەوەیەک لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئەنجام دەدات.
بەپێی راگەیەنراوی رەسمی سەرۆکایەتیی حکوومەتی
ئیسرائیل، لەم کۆبوونەوەیەدا هەردوولا تاوتوێی سەپاندنی باجی گومرگی و هەڕەشەکانی
ئێران دەکەن.
هاوکات پێگەی ئاکسیۆسی ئەمریکی ئاشکرایکردووە کە
سەردانەکەی ناتانیاهۆ بۆ واشنتن تەوەری سەرەکیی سەردانەکە، بەرنامە ئەتۆمییەکەی
ئێرانە، لەگەڵ پرسی شەڕی غەززەو دەستپێکردنەوەی کردە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ
سەر ئەو کەرتە.
پێگەی ئاکسیۆس ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ناتانیاهۆ
دەیەوێت لەبارەی چۆنییەتی هێرشکردنەسەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران لەگەڵ ترەمپ ڕێک
بکەوێت لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP