ئەمرۆ سێ شەمە ١٨ی ئاداری ٢٠٢٥ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا پێشوازی کرد لە هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق
لە دیدارێکدا گۆرانکاری و پێشهاتە سیاسیەکانی عیراق بەگشتی و پاريزگای نەینەوا بەتایبەتی گفتوگۆی پێویستیان لەسەر کرد ، هاوکات هەردولا ئامادەی خۆیان دەربری بۆ هەر جۆرە هاوکاری و هەماهەنگیەکی پێویستی نێوانیان بۆ خزمەتکردنی زیاتری پێکهاتەکانی شاری نەینەوا بەبێ جیاواز.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP