رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان له رۆژی جیھانی منداڵانی داون بۆ ده‌رخستنی توانای منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له ماجدی مۆڵ له سلێمانی پێشانگایه‌كی بۆ منداڵانی داون سیدرۆم كرده‌وه.
له‌باره‌یه‌وه سروه فه‌یزوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی په‌روورده له رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان به رايگه‌یاند: پێشانگا به‌رھه‌می منداڵی به‌شداربووه‌و به‌شێكه له كار‌و راھێنانی سه‌نته‌ری راھێنانی په‌روه‌رده‌یی سه‌ر به رێكخراوه‌كه‌یان.
وتیشی: ئامانجیان له‌م كاره پاڵپشتی كردنی منداإڵانی داون و ده‌رخستنی تواناكانیان و ره‌خساندنی به‌ھره‌كانیان ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد نزیكه‌ی ٤٠ منداڵی داون له‌لایه‌ن منداڵپارێزی كوردستانه‌وه پاڵپشتیان ده‌كرێت و راھێنانیان پێ ده‌كرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP