گەڕی دووەمی دانووستانی ئەمریکا و ئێران بەڕێوەدەچێت

جیهان
10:31 - 2025-04-15

دانوستانی ئەمریکا و ئێران بەرەو پێشچوون، بەڵام لە نوێترین لێدوانیدا نێردەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژە بەوە دەدات، لە ئەگەری هەر ڕێککەوتنێک واشنتن دوو مەرجی بۆ تاران هەیە.

شەممەی رابردوو وەفدی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ وەفدی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە نێوەندگیری عوممان لە مەسقەت کۆبوونەوە، هەردوولا کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێیی وەسف کرد.

ستیڤ ویتکۆف, ڕایگەیاند، هەر ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران پەیوەستە بە دوو مەرجەوە، مەرجەکان بە پلەی یەکەم لەسەر لێکۆڵینەوە لە بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆمی چەکی ئەتۆمی دەبێت، دووەمیان لێکۆڵینەوە لە پرسی چەک، ئەمەش مووشەک و جۆری مووشەکەکان دەگرێتەوە.

چەند سەرچاوەیەک باسیان لە خولی دووەمی دانوستانەکان کردووە و دەڵێن بڕیارە لە ڕۆما بەڕێوەبچێت، بەڵام ئاژانسی هەواڵی رەسمی ئیرنا،رەتیدەکاتەوە و دەڵێت گەڕی دووەمی دانوستانەکان ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە مەسقەت بەڕێوە دەچێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP