ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانی و لایەنە سیاسیەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانی و لایەنەسیاسیەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەکرێتە و دەبێت لایەنەکان لە نوسینگەی نیشتیمانیی لە بەغدا، ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
سەبارەت بە کاندیدە سەربەخۆکان، هێشتا وادەکەی دیاری نەکراوە لەگەڵ وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدان دەست بە تۆمارکردنی کاندیدانی سەربەخۆش دەکرێت.
بریکار و بەشێک لە بەرپرسانی باڵای کۆمسیۆن و نوسینگەکانی هەر 18 پارێزگاکەی کۆمسیۆن سەردانی هەولێریان کردووە و گفتوگۆ لەسەر کێشە تەکنیکەکان و چۆنیەتی چارە کردنیان دەکرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆنە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP