وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

جیهان
09:47 - 2025-05-04


پێش گەشتەكەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەزیری بەرگری ئەمریكا بەنیازە سەردانی ئیسرائیل بكات.
ماڵپەڕی ئەكسیۆسی ئەمریكی لە زاری دوو لێپرسراوی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، كە پیت هێگسێت وەزیری بەرگری ئەمریكا، لە 12ی ئایار دەگاتە ئیسرائیل و لەوێ لەگەڵ یسرائیل كاتز هاوتا ئیسرائیلییەكەی و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كۆدەبێتەوە.
دوای ئیسرائیل، هێگسێت گەشتی سعودیە دەكات كە ئەوەش پەیوەندی بە گەشتەكەی ترەمپەوە هەیە بۆ ئەو وڵاتە.
پێشتریش وتەبێژی كۆشكی سپی، رایگەیاندبوو كە بڕیارە ترەمپ گەشتێك بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێبكات لە 13 تا 16ی ئایار و وڵاتانی سعودیە و قەتەر و ئیمارات لەخۆ دەگرێت.
ئەمەش  دەبێتە دووەم گەشتی نێودەوڵەتیی ترەمپ لە دوای دەستبەكاربوونی لە 20ی كانوونی دووەم، دوای سەردانەكەی بۆ ڤاتیكان بۆ بەشداریكردن لە پرسەی پاپا فرانسیس.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP