دیاریكردنی
ئەبو حاتەم شەقرا، وەک فەرماندەی هێزی باکوری رۆژهەڵاتی سوپای سوریا لەلایەن دەسەڵاتدارانی
دیمەشقەوە کاردانەوەی هەسەدە و ئەمریکای لێکەوتەوە.
وەزارەتی بەرگریی
سوریا، هەفتەی رابردوو، ئەبو حاتەم شەقرا، فەرماندەی گروپی چەکداریی ناسراو بە (ئەحرار
شەرقیە)ـی نزیك لە توركیای راسپارد کە ببێتە فەرماندەی فیرقەی 86 لە پارێزگاکانی دێرەزور
و رەققە و حەسەکە لە باکووی رۆژهەڵاتی سوریا.
تامی بروس،
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیاری
حکومەتی کاتی دیمەشق بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەسە بۆ پۆستێکی رەسمی، کە پێشینەیەکی
دورودرێژی هەیە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤدا، هەڵەیەکی گەورەیە و ئەمریکا پشتیوانی
ناکات.
چەند رۆژێك
لەمەوبەریش، فەرهاد شامی، وتەبێژی هەسەدە لەبارەی دانانی ئەو كەسە لەو پۆستەدا رایگەیاند،
دانانی کەسانی تاوانباری وەک ئەبو حاتەم شەقرا لە پۆستە هەستیارەکانی سوریای نوێدا
دەبێتە مایەی پیسكردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت.
ئاماژەی بەوەشکرد،
ئەبو حاتەم شەقرا جێگەی زیندانە نەك دامەزراوە
رەسمییەكان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP