عەون زیاب: تورکیا بەڵێنی داوە ئاوی پێویست بۆ عیراق بەربداتەوە

عێراق
14:03 - 2025-05-13

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عیراق رایگەیاند، توركیا بەڵێنی داوە ئاوی پێویست بۆ عێراق بەربدەنەوە و هیوادارین بیبەنەسەر.

عەون زیاب وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق راگەیاند، لە سەردانی ئەمدواییەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیراندا بۆ توركیا، دۆسیەی ئاو بە گرنگییەوە قسەوباسی لەسەر كرا و عێراق داوای كرد گەرەنتی بدرێت لە بەردانەوەی ئاو لە توركیاوە بۆ خاكی وڵاتەکەی، بە تایبەت لە هاوین و وەرزی وشكەساڵی و بێ ئاویی ئەمساڵ و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا.

وتیشی، توركیا بەڵێنیدا ئاوی پێویست بەربدەنەوە و بەهیواین بەڵێنەكەی بباتەسەر. 

عەون زیاب، ئاشكراشی كرد، لە رۆژانی داهاتوودا پەیوەندیی راستەوخۆیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دەبێت سەبارەت بە دۆسیەی ئاو، بە تایبەتی بابەتی رووباری كاڕون.

بە قسەی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو، عێراق داواكاریی ئەوەی هەیە بڕی پێویستی ئاو بۆ عێراق بەربدرێتەوە، بۆ ئەوەی پانتایی خوێ زیاتر نەگاتە شەتولعەرەب.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP