به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل هێرشێكی سه‌ربازیی نوێی فراوانی بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستپێكردو ئامانجی ئازادكردنی بارمته‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌ماسه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له سۆشیال میدیا بڵاویكردووه‌ته‌وه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندووه:"به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 17 ئایاری 2025 ئۆپراسیۆنێ‌كی سه‌ربازیی نوێی فراوانیان له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستپێكردووه"
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه:" له دوێنێوه به ئامانجی كۆنترۆڵكردنی ئۆپراسیۆنه‌كان له‌ناوچه‌كانی غه‌ززه، سوپای ئیسرائیل دەستیکردووە بە هێرشی هەمەلایەنەو کۆکردنەوەی هێز."
باسی له‌وه‌شكردووه:"ئه‌و هێرشه به‌شێكه له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ فراوانكردنی ئۆپراسیۆنه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی جه‌نگ، كه ئازادكردنی بارمه‌ته‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراوی (حه‌ماس)ه"
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌له‌ستین (وفا)ش كه دوێنی هه‌ینی بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه"
پێشتر میدیای ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه كه:" فراوانكردنی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل له غه‌ززه دوای كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه ده‌ستپێده‌كات"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP