بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، ئیدارەكه‌ی دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە سیناریۆی راگواستنی خەڵکی غەززه‌ی هاوردووه‌ته‌سه‌ر مێزو لیبیاشی وەک شوێنێکی شیاو بۆ ئه‌و پلانه پێشنیاركردووه.
میدیاكانی ئه‌مریكا ئاماژە بۆئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه :" ئەو پلانە تا ئێستا لەگەڵ بەرپرسانلە قۆناغی تاوتوێكردندایه، لە کاتێکدا تەرابلوس هیچ هه‌ڵوێست و زانیارییه‌كی له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرانه‌كردووه"
به‌پێی (کەناڵی ئێن بی سی نیوز):"له ئێستا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کار لەسەر پلانێک دەکات بۆ گواستنەوەی یەک ملیۆن فەڵەستینی لەکەرتی غەززەوه بۆ لیبیا بەشێوەیەکی هەمیشەیی، بۆ ئه‌وه‌ش تره‌مپ په‌یامێكی ئاراسته‌ی لیبیا كردووه."
کەناڵەکە لەزاری چه‌ند سەرچاوەیه‌كی ئاگادار‌و بەرپرسێکی باڵای پێشوی ئەمریکا باسی له‌وه‌كردووه:" پلانەکە لەژێر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردی جددیدایە، ئەمریکا لەگەڵ سەرکردایەتیی لیبیا تاووتوێیکردوە".
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی (ئێن بی سی نیوز) :"بڕیاره لەبەرامبەر نیشتەجێکردنی هه‌میشه‌یی ئه‌و ملیۆن دانیشتووه‌ی غه‌ززه، ئیدارەی ئەمریکا چەندین ملیار دۆلاری بلۆككراوی لیبیا ئازاد دەکات، کە زیاتر لە10 ساڵ لەمەوبەر بلۆکكراون. "
ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان لەسەردانەکەیدا بۆ ئیمارات وتی:"ئێمە چاومان لەغەززەیەو بڕیارە کاری لەسەر بکەین، خەڵکێکی زۆر لەبرسا دەمرن، زۆر شتی خراپ ڕوو دەدەن".
هاوكات کەناڵی (ئێن بی سی نیوز) لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: "ئەو ڕاپۆرتانەی باس له راگواستنی دانیشتوانی غه‌ززه بۆ لیبیا ده‌كه‌ن راست نین"
ده‌شڵێت:" "دۆخی مه‌یدانی یارمه‌تیده‌ر نیه بۆ جێبه‌جێكردنی پلانێکی لەو شێوەیە، ئەم پلانە تا ئێستا باس نەکراوەو هیچ سوودێکی نییە".
لای خۆیه‌وه باسم نەعیم، بەرپرسی باڵای حه‌ماس رایگه‌یاندووه:"ئه‌وان ئاگاداری هیچ گفتوگۆیەک له‌و باره‌یه‌وه نین"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP