پەرلەمانی عیراق 120 پرۆژەیاسای گرنگی بۆ خولی داهاتوو جێهێشتووە

عێراق
17:07 - 2025-05-19


پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایدەگەیەنێت، 120 پرۆژەیاسای گرنگ ماون لە پەرلەمان دەنگیان لەسەر بدرێت و دەکەونە خولی داهاتوو.
محەممەد عەنوز ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ هیوایەک بۆ کارابوونی پەرلەمان لە چەند مانگی داهاتوودا نییە، بەڵکوو ئەو پرۆژەیاسانەی ماون و دەنگیان لەسەر نەدراوە، دەکەونە خولی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشداوە، نزیکەی 120 پرۆژەیاسای گرنگ لە پەرلەمان ماون دەنگیان لەسەر بدرێت، لەم خولەدا تێناپەڕێنرێن و خراونەتە خولی داهاتووەوە.
پێشتر مەزهەر ساعیدی، سەرۆکی ڕوانگەی کاری پەرلەمانی ڕایگەیاندبوو، لەم خولەی پەرلەمانی عێراق بە تێکڕا 200 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەکانی پەرلەمان نەبوون و تەنیا 10 پرۆژەیاساش لەلایەن پەرلەمانەوە پێشکەش کراون.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP