عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی
حیکمەی نیشتمانی لە وتاری نوێژی جەژنی قوربان رایگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە کۆتاییهاتنی
ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن دەستیانپێکردووە
.
عەممار حەکیم ئاماژەی
بۆئەوەشکرد، ئێمە نزیکین لە کۆتاییهاتنی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،
ئامادەکارییەکانیش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەستیپێکردووە، ئەوەش نیشاندەری
چاکبوونەوەی سیستمی سیاسی و سەقامگیربوونی عێراقە لەرووی دیموکراسی بۆماوەی زیاد لە
22 ساڵ، ئێستا پێکهێنانی حکومەتەکان لە عێراق لەرێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوەیە.
عەممار حەکیم وتیشی، هێشتا
پێویستمان بەوەیە دامەزراوە حکومییەکان بەدووربخەین لە گرژیی و ململانێی هەڵبژاردن،
پێویستە رکابەری لەچوارچێوەی بەرنامەی پەرەپێدان بێت، کە رێگە خۆشکەربێت بۆ بەدیهێنانی
حکومەتێکی هاوچەرخ و دادپەروەر، کە دووربێت لە ساختەکاری و قۆستنەوەی پۆستە حکومییەکان
بۆ بەرژەوەندیی تایبەت، چونکە ئەمە تاکە رێگەیە بۆ پاراستنی متمانەی دەنگدەر و
سووربوونیان لە دەنگدان و پەنابردنیان بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەڕێگەی سندوقەکانی
دەنگدان".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP