کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت:" زیاتر له 140 هه زار کەس داواکارییان پێشکەشکردووە، تاوەکو لەڕۆژی هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی عیراق-دا وەک کارمەندی سەرسندوق کاربکەن".
لەئامارێکدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه ڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاندووە:" دوای کاراکردنی فۆڕمی بەشداریکردن، تائێستا لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق 142 هەزار و 534 کەس فۆڕمیان پڕکردووەتەوە تاوەکو لەڕۆژی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیراقدا وەک کارمەند کاربکەن".
هەر لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەشكراوە:" ئەو کەسانەی داواکاریی بەشداریکردنیان پێشکەشکردووە ،109 هەزار و 204 کەسیان لەڕەگەزی نێرن و 33 هەزار و 330 کەسیشیان لەڕەگەزی مێ-ن، هاوکات لەو ژمارەیە 90 هەزار و 760 کەسیان فەمانبەرن و 51 هەزار و 774 کەسیشیان دەرچوو یان خوێندکارن".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 3ی حوەزەیرانی 2025، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەرگای داواکاری پێشکەشکردنی وەک کارمەندی رۆژی دەنگدان کردەوە و تا 9ی تەمموز بەردەوام دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP