لەسەر داوای عێراق، بڕیاره کۆتایی ئەم ساڵ یونامی كارهكانی لەو وڵاتەكه کۆتایی بێت و وتەبێژی یونامیش رایده "دەستمان بە ئامادەکاری بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانمان کردووە و وادەکە درێژ ناکرێتەوە."
ئهمڕۆ 6ی حوزهیرانی 2025 سەمیر غەتاس، وتەبێژی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند، "کۆتایی ئەمساڵ، واتە لە 31ی کانوونی یەکەمدا کارەکانیان لە عێراق کۆتاییان دێت؛ هیچ گفتوگۆیەکیش بۆ نوێکردنەوەی وادەکە نییە و بڕیاری کۆتایی دراوە."
وتەبێژی یونامی دهشڵێت: "ژمارەیەک لە کارمەندەکانمان کە کاریان تەواوکردنی چەند کاروبارێکی دارایی و کارگێڕییە، دوای تەواوبوونی وادەکە دەمێننەوە تاوەکو کارەکانیان تەواو دەکەن."
"دەزگاکانی تایبەت بە گەشەپێدانی مرۆیی، کە ژمارەیان 23 دەزگایە، دەمێننەوە و کارەکانیان بەردەوام دەبێت." سهمیر غهتاس وایوت.
ئهمه له كاتێكدا حکومەتی عێراق 27 ی مانگی رابردوو، رایگەیاندبو، "لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنیان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانی، باڵەخانەی یونامییان لە شاری موسڵ وەرگرتوەتهوە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP