دارایی هەرێم دەستی بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج کردووە

کوردستان
09:50 - 2025-05-20


وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، یەکە ژمێریارییەکانی ئاگادارکردووەتەوە سیستەمی پەیرۆڵ کارا دەکرێت و دەست بە ئامادەکاریی لیستی مووچەی مانگی پێنج بکەن و لە زووترین ماوەدا تەواوی بکەن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لە ڕۆژی پێنجشەممە رابردووەوە تەرازووی پێداچوونەوەی بۆ مووچەی مانگی پێنج ناردووە و ئێستا تەنیا ئامادەکردن و وردبینی لیستی مووچەی مانگی پێنج ماوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان "ئەمڕۆ سیستەمی پەیڕۆڵ کارا دەکرێت و لە دوێنێوە یەکە ژمێریارییەکانی سەرجەم وەزارەت، فەرمانگە و دەستەکان ئاگادارکراونەتەوە، بەخێرایی لیستی مووچەی مانگی پێنج ئامادە بکەن و بۆ وەزارەتی بنێرن، بۆ ئەوەی لە کەمتر لە هەفتەیەکدا ڕادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق بکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەولێر بکەن و لەگەڵ وەزارەتی دارایی کوردستان و فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی لیستی مووچەی مانگی پێنج تەواو بکەن، لەگەڵ وردبینیکردن لە داهاتی ناوخۆ.
پێشتر د. نەرمین مەعرووف رایگەیاندبوو، ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیاتە پێش، بەر لە جەژن بەغداد مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە دەکات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP