وتەبێژی ڕێکخراوی
گەشەپێدانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد، تا ئەمڕۆ نزیکەی 800 ئێزدی لەزیندانەکانی
ژێر دەسەڵاتی تەحریر شامدا ماون، دهشڵێت:زیاتر لەپێنج هەزار کورد لە عەفرین، سەرێکانی
و دێرەزور زیندانیکراون".
ئاراس جەلال
باسی لە چارەنووسی هەزاران کوردی ئێزدی و هاونیشتمانیی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان
کرد.
ئاراس جەلال وتی: تا ئەمڕۆ دوو هەزار و 150 کورد چارەنوسیان نادیارە
کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستگیرکرابوون
راشیگەیاند ئەوانەی
لەسەر دەستی سوپای نیشتمانیی سوریا دەستگیرکراون، پێنج هەزارو 400 هاوڵاتیی سڤیلی
کوردن، لەنێویاندا 275 ژن و 250 منداڵ هەن.
ئهوهشی وت دوای
ڕوخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، زیندانییەکان ئازادکران، بەڵام زیندان و زیندانییانی
ژێردەسەڵاتی تەحریر شام وەکو خۆیان مانەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێمە زیاتر لە
800 ئێزدییان تێدایە لەئیدلیب.
هەفتەی
رابردووش بەر لە دەستپێکی لووتکەی عەرەبی، ئێزیدییەکانی شەنگال داواکارییەکی
رەسمییان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران کرد، تا لە کاتی هاتنی شەرعدا بۆ بەشداریکردن لە
لووتکەکەدا پرسی ئێزدییە بێسەروشوێنەکانیان لەگەڵ بکەنەوە و بۆ بەدواداچوونی ئەو
پرسەش لێژنەیەکی ناوخۆییان پێکهێنا.
****-
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP