گۆڤاری په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ هه‌ر سێ‌ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی په‌خشكرا

کلتور
04:41 - 2021-03-20

به‌مه‌به‌ستی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و گرنگیدان میدیای تایبه‌تمه‌ند ، مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژماره‌ی سفری گۆڤاری په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ سێ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌ركرد كه‌ ئه‌مه‌ گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ مه‌كته‌به‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند و پسپۆڕانه‌ كار و چالاكییه‌كانی خۆیان به‌مشێوه‌یه‌ بخه‌نه‌ڕوو. و بیكه‌نه‌ ده‌رفه‌تێكی باشیش بۆ ناساندنی دامه‌زروه‌كانی یه‌كێتی له‌ دوای كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌وه‌.

گۆڤاری په‌یوه‌ندییه‌كان، گۆڤارێكی وه‌رزی و گشتییه‌ كه‌ گرنگی ده‌دات  به‌ بابه‌تی سیاسی و په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ته‌كان له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

سه‌رنووسه‌ر: د.سۆران جه‌مال تاهیر

ده‌سته‌ی نووسین:

پ.ی.د. ئومێد ڕه‌فیق فه‌تاح

د. دانا ئه‌حمه‌د

د. سواره‌ شاكه‌لی

د. شیلان فه‌تحی

عه‌باس سحبه‌ت عه‌زیز

پرۆفیسۆر فه‌هره‌تین سومه‌ر

پرۆفیسۆر لین رۆز

سكرتێری نووسین: نور كامه‌ران عومه‌ر

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP