بەرپرسێکی ئەمریکا: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بەشێکی دیکەی کارمەندەکانی کشاندەوە

عێراق
13:33 - 2025-06-22

 
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە هەنگاوێکی خێرای خۆپارێزیدا ژمارەی کارمەندەکانی کەمدەکاتەوە دەیانگوازێتەوە بۆ  ناوچەیەکی سەلامەت.
بەرپرسێکی ئەمریکا رایگەیاند، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغداد ژمارەیەکی دیکەی لە کارمەندەکانی کشاندووەتەوە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، لە دوێنێوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بەشێوەی هۆشیارانە کارمەندی زیاتری لە عێراق کشاندووەتەوە، ئەوەش بەهۆی زیاتربوونی گرژییەکان لە ناوچەکە.
سەرباری ئەو رێکارانەش، هێشتا نوێنەرایەتییەکانی ئەمریکا، لە هەلێر و بەغداد بەکراوەی ماونەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە 12ی ئەم مانگە ئەمریکا بڕیاریدا بە چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لە عێراق و کشانەوەی کارمەندەکانی بەهۆی گرژی و مەترسییەکانەوە لە ناوچەکە.
هەر دوێنێش باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بەغداد و هەولێر رێنمایی نوێی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا رێنمایی هاوڵاتییانی ئەمریکی کراوە، بەهیچ هۆکارێک گەشت بۆ عێراق نەکەن.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP