له‌ سه‌لاحه‌دین 19 كارمه‌ند به‌ تۆمه‌تی دزینی هه‌زاران لیتر بەنزین ده‌ستگیرده‌كرێن

عێراق
18:26 - 2025-06-22


چارەکە ملیۆنێک لیتر بەنزین دیارنامێنێت و 19 کارمەندی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمەنەوتییەکان لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیردەکرێن، دەستەی دەستپاکی عیراقیش دەڵێت:" ئەو 19 کارمەندە بەهۆی دزینی نزیکەی چارەکە ملیۆنێک بەنزینەوە دەستگیرکراون".

ئەمڕۆ 22ی6ی2025، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی لە راگەیەندراوێکیدا ئاشکرایکرد :" لەسەر ئەو کەیسە لیژنەیەک پێکهێندراوە، هەروەها لەسەر ئەو کەیسە 19 کارمەندی لقی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە سەڵاحەدین دەستگیرکراون، بەهۆی دزینی 239 هەزار و 241 لیتر بەنزین".

بەپێی راگەندراوەکە: "دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند لە پشکنینی دۆسیەکانی دەستپاکی لە سەلاحەدین لەسەر بنەمای بڕگەکانی  مادەی (٣١٨) لە یاسای سزادان، بڕیاری دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانی داوە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP