د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لەگەڵ فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد کۆبووەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و لێکەوتەکانی ئیستاو داهاتوو لە ناوچەکانی عیراق تاوتوێکران .
هەروەها، رەوشی سیاسی عیراق و ئەو ئاستەنگانەی دەبنە رێگر لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت، تاوتوێکران .
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، فارس عیسا، نامەی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەران، کە ئاراستە لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، تەسلیمی سەرۆک کۆمارکرد، ناوەڕۆکی نامەکە لە کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتیەکە، کە ئەمڕۆ بە مەبەستی تاوتوێکردنی رەوشی گشتی وڵات گرێدەدرێت، باس دەکرێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP