باڵیۆزخانەی ئەمریکا: رۆژانی 21 و 22ی مانگ کارمەندی زیاترمان عێراقیان جێهێشتووە

عێراق
10:12 - 2025-06-23

بەهۆى مەترسى دروست بوونى تووندوتیژی لە عێراق ، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، رۆژانی 21 و 22ی ئەم مانگە بەشێکى زۆرى کارمەندەکانیان عێراقییان جێهێشتووە.
 دوێنێ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی 12ی مانگ دەستیان بە کشانەوەیەکی رێکخراوی کارمەندەکانیان کرد، لەو چوارچێوەیەشدا رۆژانی 21 و 22ی مانگ کارمەندی زیاتر عێراقیان جێهێشت.
 باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەڵێت، باڵیۆزخانەکەش و کۆنسووڵخانەی گشتیش لە هەولێر بە شێوەیەکی کاتی هەموو خزمەتگوزارییە ئاساییەکانی ڤیزەیان راگرتووە، ئاماژە بەوەش دەکات، لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییانی ئەمریکی بەردەوامن.
 لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەگەری زۆری تووندوتیژی یان هێرشى رێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان هەیە، کە کارە بازرگانییەکانی ئەمریکا و ئەو شوێنانە بکەنە ئامانج کە هاووڵاتییانی ئەمریکی زۆر سەردانیان دەکەن.ڕاشیگەیاند: داوا لە هەموو هاووڵاتییانی ئەمریکی لە عێراق دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لەو شوێنانەی بیانییەکان زۆر سەردانیان دەکەن، هەروەها خۆیان لە هەر کۆبوونەوە و قەرەباڵخییەکی گەورە بپارێزن."


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP