ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ
وەرگرتنى ناوى کاندیدانى حزبو لایەنە سیاسییەکان بۆهەڵبژاردنى داهاتووى ئەنجومەنى
نوێنەرانى عیراق.
کۆمسیۆنى بالاى سەربەخۆى
هەڵبژاردنەکانى عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دوا
وادەیە بۆ وەرگرتنى ناوى کاندیدانى حزبو لایەنە سیاسییەکان بۆهەڵبژاردنى داهاتووى
ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق.
سەبارەت بەهەرێمى
کوردستان ، نەبەرد عومەر، سەرۆکى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان لەکۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عیراق رایگەیاند :
تائیستا هیچکام لە حیزب و هاوپەیمانییەتیەکان ناوى کاندید و سەرۆک لیستەکانیان
پێشکەش نەکردووە ، بەڵام پێشبینى دەکات لەدوا وادەدا ناوەکان بنێرن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP