عیراق ئایپادەكانی سەرژمێری بە دیاری دەداتە ئوردن

عێراق
21:17 - 2025-06-26

حكومەتی عیراق ئایپادەكانی تایبەت بە سەرژمێریی گشتى دانیشتووان بە دیاری پێشكەشی وڵاتی ئوردن كرد، بۆئەوەی هاوشێوەی عیراق بۆ سەرژمێریی دانیشتووان بەکاری بهێنێت.

بەگوێرەی نووسراوێكی ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کە بڵاویکردۆتەوە، لەسەر بنەمای بڕیاری ژمارەی 230ـی رۆژی 25ـی ئازاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیران بریاریداوە  ئایپادەكانی سەرژمێری ببەخشێتە وڵاتى ئوردن.

بەپێى نوسراوەکەى ئەمیندرێتى ئەنجومەنى وەزیران، عیراق 12 هەزار ئایپاد بەو وڵاتە دەدات، بۆئەوەی لە سەرژمێری تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەکاری بهێنن، لە کاتێکدا هەریەکێک لەو ئایپادانە 378 هەزار دینار لەسەر حکومەتی عیراق کەوتووە، کۆی گشتیی نرخی ئەو 12 هەزار ئایپادە، دەگاتە چوار ملیار و 536 ملیۆن دینار.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP