وەزارەتی پلاندانانی عیراق ناوەڕۆکی سێیەم ستراتیژی کەمکردنەوەی رێژهی هەژاریی بڵاوکردەوەو، بڕیارە بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و دەنگی لەسەر بدرێت، بهپێی پلانەکە دهبێت تا “ساڵی 2030” رێژەی هەژاریی بۆ 9% یان 8%. کەمبکرێتەوە.
عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی پلاندانانی عیراق رایگەیاند:" ستراتیژەکە حەوت میحوەری سەرەکی لەخۆدەگرێت، کە زیاتر لە 38 چالاکی سەرچاوە دەگرن کە بەسەر سێکتەرە جیاوازەکاندا دابەشکراون، ئەم میحوەرانە تیشک دەخەنە سەر پاڵپشتیکردنی گروپە هەژار و بێ بەشەکان، لەوانەش؛ تەندروستی، نیشتەجێبوون، پەروەردە، داهات و خۆراک، چاودێریکردنی بەساڵاچووان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بەهێزکردنی منداڵان و ژنان، و روبەڕوبونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و روبەڕووبوونەوەی حاڵەتە لەناکاوەکانی وەکو پەتاکان."
وتیشی: "ئەو پلانە لەلایەن وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عیراق هەرێمی کوردستان جێبەجێدەکرێت، ئامانجی ستراتیژەکەش لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا ئەوەیە، رێژەی هەژاریی لە عیراق بۆ 50% کەمبکاتەوە، ئەگەر سەرکەوتوو بین لە بەدیهێنانی ئەوا دەسکەوتێکی گەورە دەبێت."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP