دوای ئه‌وه‌ی 2 هاووڵاتی عێراقی، له پارێزگای ئورفه له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا، له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی توركه‌وه كوژران، که‌ناڵه دیپلۆماسییه‌کانی عێراق له‌و وڵاته به‌دواداچوون بۆ لێکۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ی حوزه‌یرانی 2025 بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه:" وەزارەتی دەرەوە بەداخی قوڵه‌وه نیگه‌رانیی خۆی دەردەبڕێت بۆ ئەو ڕوداوەی لە پارێزگای ئورفه لە تورکیا لە ڕۆژی پێنجشەممە 26ی حوزەیرانی 2025 ڕوویدا، كه بووه‌هۆی گیانلەدەستدانی 2 هاوڵاتی عێراقی، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڵاتییه‌كی تورك شه‌ڕیان كردوه".
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه: "کونسوڵخانەی گشتیی عێراق لە غازی عەنتاب، بە هەماهەنگیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە، بەدواداچوون بۆ لێکۆڵینەوەکان دەکات لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی تورکیا، کە دەستبەجێ تاوانبارەکەیان دەستگیرکردوە و کاردەکەن بۆ دیاریکردنی دۆخی دۆسیەکە بۆ دڵنیابوون لە جێبه‌جێكردنی دادپەروەریی".
كونسڵخانه‌ی گشتیی عێراق وێڕای پرسە و سەرەخۆشی قوڵی خۆی له کەسوکارانی کۆچکردووان جه‌ختشیكردووه‌ته‌وه كه پابەندن بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتییە مرۆیی و کۆمەڵایەتییە پێویستەکانیان و بەدواداچون بۆ دۆسیەکە لەڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکان، به هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کۆماری تورکیا، بەشێوەیەک کە مافی هاوڵاتییانی عێراقی بپارێزێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP