جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند: "تا ئێستا 160 هاوپەیمانی و حزب و لیستی تاكەكەسی ناوی كاندیدەكانیان بۆ بەشداریكردن
لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پێشكەش بە كۆمسیۆن كردووە".
راشیگەیاند: "كۆمسیۆن وردبینيی لە داتاو
ئەولەویەت و بەڵگەنامەی كاندیدەكان دەستپێكردووەو پێویستی بە مانگێكە بۆ
تەواوكردنی پڕۆسەكە".
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ناوی سەرۆكی لیست و كاندیدەكانی پێشكەش بە
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كردووە و نزیكەی 200 كاندیدی لەسەر
ئاستی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك، نەینەوا، دیالە، سەلاحەدین و
بەغدا هەیە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق،
رۆژی 9ی4ی2025 لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، رۆژی 11ی11ی2025ی وەك رۆژی ئەنجامدانی
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP