گروپی شانۆی هەوار، وەک نوێنەری کەرکوک بەشداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆنۆدرامای قەرتاج دەکات

کلتور
15:24 - 2021-03-23

گروپی شانۆی هەوار، بە سپۆنسەری منداڵپارێزی کوردستان و لقی کەرکوکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، وەک نوێنەری کەرکوک بەشداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆنۆدرامای قەرتاج دەکات لە وڵاتی تونس. 

 
فێستیڤاڵەکە لە 25ی ئادار دەستپێدەکات تاکو 31ی ئادار بەردەوام دەبێت ، بەبەشداری چەندین گروپ و تیپی شانۆیی لە وڵاتانی جیهان.
 
لەو چوارچێوەیەشدا گروپی شانۆی هەوار لەکەرکوک، بە مۆنۆدرامای (وەک قەقنەس دەسووتێم) بەشدارە.
ئەم بەرهەمە شانۆییە 
نووسینی: گەزیزە عومەرە 
کاری سینۆگرافیاو دەرهێنانی لە لایەن شانۆکار نەژاد نەجمەوە بۆ ئەنجامدراوە.
کاری دەنگ و میوزیکی ئەم شانۆییە هونەرمەند سیروان عومەر ئامادەی کردووە. 
 
بڕیارە نمایشی شانۆیی وەک قەقنەس دەسوتێم 27ی3 لە ڕۆژی جیهانی شانۆدا نمایش بکرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP