بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حزب لەسنوورەکەدا، وەفدێکی مەڵبەندی دهۆکی حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان، سەردانی مەڵبەندی دهۆکی یەکێتی کرد و لەلایەن لێپسراوی مەڵبەندەکەوە پێشوازی لێکرا.
محەمەد عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆک و سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی دەڤەری بادینانی یهكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازیی لە فەرهاد برۆشکی لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆکی حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان و وەفدی یاوەری کرد.
مەبەست لە سەردانی وەفدی سۆشیالست، گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بوو لە محەمەد عوسمان بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو لێپسراوی نوێی مەڵبەندی دهۆک و پتەوکردن و هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان هەردوو حزبدا لە پارێزگاکەدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP