دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاساییەوە هەڵوەشایەوە

کوردستان
17:53 - 2025-07-29


دوای زیاتر لە چوار مانگ، بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، بۆ تاوتوێی چەند تەوەرێک دابنیشێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاساییەوە دانیشتنەکە نەکرا.

نەشئەت شاهوەیزسەرۆکی فراکسیۆنی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهۆی ئامادەنەبوونی بەشێک لە ئەندامانەوە دانیشتی ئەنجوومەن هەڵوەشایەوە.  

وتیشی: ئامانج لە کۆبوونەوەکە دانیشتنێکی راگۆرینەوە بوو لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەن و چارەسەری ئەو کێشانە کە پێویستیان بە راوبۆچوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنەکەیە.

تاوەکو ئێستا سێ ئەندامی عەرەب، دوو ئەندامی بەرەی تورکمانی، دوو ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان، بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوکیان کردووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP