سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له باری ته‌ندروستیی
وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌و وه‌زیره قۆناغی تووشبوونی تێپه‌ڕاندوه
و پزیشكه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌رشتیی باری ته‌ندروستیی كردووه.
سه‌رچاوه‌كه به سایتی (ئای كیو نیوز)ی عێراقیی
راگه‌یاندووه كه پشكنینه پزیشكییه‌كان تووشبوونی عه‌دنان درجال، وه‌زیری وه‌رزش
و لاوانی عێراقیان به ڤایرۆسی كۆرۆرنا له‌كاتێكی پێشتردا سه‌لماندووه و قۆناغی
تووشبوونی تێپه‌ڕاندووه و ئێستا له قۆناغی (پاكبوونه‌وه) له ڤایرۆسه‌كه‌دایه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، پزیشكه
تایبه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتیی باری ته‌ندروستیی
عه‌دنان درجالی كردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP