ئێواره‌ی ئه‌مرۆ و له میانی یارییه‌كی دۆستانه و خۆئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به جامی ئاسیا و مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆزبه‌كستان میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی كرد.. له‌و دیداره‌دا و دوای ئه‌وه‌ی له تایمی یه‌كه‌مدا هیچ كام له یاریزانانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده نه‌یانتوانی تۆڕی گۆڵی یه‌كتر بهه‌ژێنن، تۆماركردنی گۆڵ بۆ تایمی دووه‌م دوا كه‌وت،، ئه‌وه‌بوو شێركۆ كه‌ریمی نێوده‌وڵه‌تی له ده‌قیقه‌ی 56 ته‌نها گۆڵی دیداره‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش تاكۆتایی به‌و ته‌نها گۆڵه به‌سه‌ركه‌وتنی عێراق مایه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP