خانمانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، مه‌راسۆنی پایسكلسواری وه‌ك ئاڵنگاری
دژ به تیرۆرستان له‌ناوه‌ندی شاره‌كه رێكده‌خه‌ن.
وه‌ك په‌یامێكی ئاشتیخوازانه بۆ جیهان و ئاڵانگارییه‌ك دژبه
تیرۆرستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لاوان و وه‌رزش له پارێزگای نه‌ینه‌وا، له‌ژێر
ناوی(كیبڕكێی ئاڵنگاری) بۆ خانمان (سباق التحدي للإناث)،
مه‌راسۆنی پایسكلسواری رێكخست.
كێبڕكێیه‌كه له ناوچه‌ی موسڵی كۆن و مزگه‌وتی (نور كه‌بیر)
بۆ شه‌قامی نه‌جه‌فی له پارێزگاكه ده‌ستیپێكرد.
خانمێكی به‌شدار له كێبڕكێكه، وتی، ئه‌مه یه‌كه‌مین ماراسیۆنی
خانمانه له شاره‌كه‌دا ئه‌نجام بدرێت، كه خانمانی سه‌رجه‌م ناحیه‌و قه‌زاكانی
سه‌ربه پارێزگاكه هه‌ر له باشیك تا قه‌ره‌قوش تێیدا به‌شدار بن.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجی چاودێران بو، له‌و ماراسۆنه‌دا،
به‌شداربووانی ماراسۆنه‌كه، سه‌ربه سه‌رجه‌م پێكهاته ئایینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی
و ئیتنییه‌كان بون، كه ئه‌وه‌ش زیاتر كێبڕكێكه‌ی قه‌شه‌نگترو ره‌نگینتر كردبو.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجی چاودێران بو، له‌و ماراسۆنه‌دا،
به‌شداربووانی ماراسۆنه‌كه، سه‌ربه سه‌رجه‌م پێكهاته ئایینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی
و ئیتنییه‌كان بون، كه ئه‌وه‌ش زیاتر كێبڕكێكه‌ی قه‌شه‌نگترو ره‌نگینتر كردبو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP