راپۆرتێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكرایكردووه: ماسیمیلیانۆ ئه‌لیگرى ڕاهێنه‌رى پێشووى یۆڤانتۆس ئامۆژگاریی سه‌رۆكى یانه ئیتاڵیه‌كه‌ى كردووه، كه ده‌ستبه‌ردارى كریستیانۆ رۆناڵدۆى یاریزانى یانه‌كه بێت.
رۆژنامه‌ى لاریبوبلیكا ئاشكرایكردووه: ئه‌نییلی سه‌رۆكى یانه‌ى یۆڤانتۆس و ئه‌لیگرى راهێنه‌رى پێشووى یانه‌كه كۆبونه‌ته‌وه و تێیدا راهێنه‌ره‌كه‌ى پێشووى خانمه پیره‌كه ئامۆژگاریی ئه‌نییلی كردوه كه ده‌ستبه‌ردارى كریستیانۆ رۆناڵدۆى پرتوگال ببن، كه ئه‌ستێره پرتوگالیه‌كه بوه به به‌ربه‌ست له به‌رده‌م پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنه‌كانى یانه‌كه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه: رۆناڵدۆ به نیازه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى یانه‌كه‌ى كۆببێته‌وه تا له كۆتایی وه‌رز ریزه‌كانى یانه‌كه به جێبهێڵێت، یانه‌كه‌ش ره‌زامه‌ندیان نیشانداوه به رۆشتنى له یانه‌كه به‌ڵام تا ئێستا هیچ بۆندێك بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌ستێره پرتوگالیه پێشكه‌ش به یۆڤانتۆس نه‌كراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP