له مانگی ره‌مه‌زاندا زیاتر موسڵمانان حەزیان
لە خواردنی خورمایەو رۆژووی پێ دەشکێنن، له به‌ریتانیاش هۆشداری درا له خواردنی
خورمای جۆری (مه‌دجول) كه ده‌بێته‌هۆی هه‌وكردنی جگه‌ر.
زنجیره كۆگاكانی ساینزبۆریزی بازرگانی له به‌ریتانیا
هۆشدارییان دا له‌وه‌ی خواردنی ئه‌و جۆره خورمایه بووه‌ته‌هۆی دروستبوونی جۆری Aی هه‌وكردنی جگه‌ر.
كۆگاكه ده‌ستیكردووه به لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا
له سه‌رچاوه‌ی هاورده‌كردنی ئه‌و خورمایه كه ئودرنه و ده‌یه‌وێت له‌لایه‌ن
ئاژانسی سه‌لامه‌تیی خۆراك دڵنیا بێته‌وه له جۆره‌كه‌ی.
هه‌وكردنی جگه‌ر له جۆری A،
نه‌خۆشییه‌كی كوشنده نییه و به ده‌گمه‌ن هه‌ڕه‌شه‌ی مردن له تووشبووه‌كان ده‌كات
به‌ڵام كاتێك كوشنده ده‌بێت ئه‌گه‌ر ببێته‌هۆی له‌كاركه‌وتنی جگه‌ر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP