پەرلەمانی عیراق دژی سەپاندنی باجە لەسەر موچەی فەرمانبەران

ئابوری
09:06 - 2021-04-17


پەرلەمانتارانی عیراق هۆشداری دەدەنە وەزارەتی دارایی بەهۆی سەپاندنی باج لەسەر موچەی فەرمانبەران .

لەو چوارچێوەیەدا ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان هەموو ئەو هەوڵانەی وەزارەتی داراییان رەتكردەوە كە دەیانەوێت، باجی زیاتر بسەپێنرێتە سەر مووچەو داهاتی فەرمانبەران، بەو پێیەی چەند مانگێكە بەهۆی زیادكردنی بەهای دۆلار، داهاتی هاوڵاتیان لەسەدا 30 لەدەستداوە .

هاوكات، هومام حەمودی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە: هۆشداری لەهەر ئاڕاستەیەكی وەزارەتی دارایی دەدەن بۆ سەپاندنی باج لەسەر موچەی فەرمانبەران، ئەمەش لەكاتێكدایە كە نرخی نەوت بەرز بوەتەوە و هاوڵاتیانیش توشی نەهامەتی بون بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار و لەدەست دەرچونی بازاڕ و نەبونی هیچ چاودێریەك و پاراستنی بەكاربەر .
رونیشیكردوەتەوە: ئەو جۆرە زیادەڕەوییە بۆ سەر بژێوی هاوڵاتیان توڕەیی شەقام دەتەقێنێتەوە، ئەوەش بەهۆی نەمانی خۆڕاگریی و لەوانەشە كۆنترۆڵ نەكرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP